کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی "تەتە" بریندار بوو

17:55 - 16 جۆزەردان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سۆران قادری" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزایییەکانی "تەتە"ی هەورامان، پێکرا.

هێزە نیزامییەکانی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە و ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە هێزە نیزامییەکان، لەلای "کڵۆکـ"ـیەوە بریندار بووە.

سۆران قادری بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانیی شاری مەریوان کراوە.