کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی پاوە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو

22:08 - 29 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری پاوە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"یادگار مەحموودی\" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی \"شمشێر\" سەر بە شاری پاوە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە بەرزاییەکانی \"کەلی هەرات\" لە ناوچەی نەوسوود تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی ڕووی لەو ناوچەیە کردووە و تووشی ئەو کیشەیە بووە.

یادگار مەحموودی، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری کرماشان کراوە.