کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

18:21 - 29 رێبەندان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شارام قادری"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی سەرمابردووییەوە لە بەرزاییەکانی سنووری "کێلێ و نەنوور"ی بانە گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان لەم بارەیەوە ڕایانگەیاندووە: "کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی کێلێ و نەنوور لە حاڵی کۆڵبەریدا بوونە کە لە کاتی گەڕانەوەدا کاتژمێر نزیک ١٠ی بەیانی، چاویان بە تەرمی سەرمابردوویی شارام قادری دەکەوێت. ئەم ڕووداوە بە زووترین کات لەلایەن کۆڵبەرەکانی دیکەوە بە ئورژانس ڕادەگەیەندرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەیکە ئەو کۆڵبەرە لەمێژ بووە کە گیانی لەدەست داوە، هەوڵەکانی پێرسۆنێلی ئورژانس بۆ زیندوومانەوەی ئەو کۆڵبەرە بەئاکام ماوەتەوە و تەرمی شارام قادری ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراوە".

ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.