کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی سەرمابردووییەوە لە بەرزاییەکانی چاڵدران گیانی لەدەست دا

18:53 - 13 رەشەمه 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم پوورمحەممەد"، کوڕی ڕەزا و خەڵکی گوندی "قەرەجەوران" سەر بە چاڵدران، بەهۆی سەرمابردووییەوە لە بەرزاییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە، لە کاتی گەڕانەوە لە کۆڵبەریدا، لە بەرزاییەکانی چاڵدران بەهۆی سەرما و سۆڵەی تووندەوە گیانی لەدەست داوە.

ئیبراهیم پوورمحەممە، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شارام قادری" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی سەرمابردووییەوە لە بەرزاییەکانی "کێلێ و نەنوور"ی بانە گیانی لەدەست دا.