کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا

16:05 - 9 سەرماوەز 2721

شەوی یەکشەممە ٧ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سەید "عێزەدین بایەزیدی" کوڕی "سەید حوسێن" و خەڵکی گوندی "باوەلە" سەر بە پیرانشار، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری پیرانشار تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

ناوبراو بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کرا.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەر بو ناوەکانی "میلاد ئەحمەدی"، خەڵکی سەلاسی باوەجانی و "ئێحسان حەبیبی" خەڵکی مەریوان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کران.