کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا

11:14 - 20 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەیوان کەوسەری" خەڵکی بانە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "چۆمانـ"ـی بانە بەر بووەتەوە و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەحموود مورادی" کوڕی حاجی "جەلال"، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەم کۆڵبەرە کوردەیان داوەتە بەر دەسڕێژیی گولـلە.