کۆڵبەرێکی کورد بەتەقەی هێزە نیزامییەکان لە سەردەشت بریندار کرا

15:23 - 5 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هێزە نیزامییەکانی نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کۆڵبەڕێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ئالانی سەردەشتیان بریندار کرد.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی بانەمەڕ دەستەیەک لە کۆڵبەرانی ناوچەی سەردەشت کوتوونەتە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی \"ناسر عەلیخانی\" خەڵکی گوندی بێژوێ\"ی ناوچەی ئالانی سەردەشت بەتوندی بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە و هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی تەندروستی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەروو، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا چەندین سەر ئەسب و هێستری بارهەڵگری کاسبکارانیش بەکوشت چوون.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لەماوەی ٣٥ رۆژی رابردوودا ٤ کۆڵبەری کورد بەتەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراون و ٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

\"12219.jpg\"
هەروەها بەپێی ئاماری ئاژانسی کوردپا و لە ماوەی ئەو ٣٥ رۆژەدا ٤ کاسبکاری کورد لە نێوان جادەکاندا کوژراون و بریندار بوون کە لەکۆی ئەو رێژەیە کەسێکیان بەتەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژراوە و کەسێکیشیان بەتوندی بریندار بووە ٢ کاسبکارەکەی دیکەش بە\\هۆی رووداوی هاتوچۆوە بوونەتە قوربانی.

ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ناوەندی ئاماری کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.