کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا

13:28 - 29 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی ناوچەی هەورامان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە، لە کاتی کۆڵبەری، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"عارف ئەداک\" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی \"ژیوار\" لە ناوچەی هەورامان بە هۆی جەڵتەی دڵ، گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی کۆڵبەری و لە مەودای نێوان سنووری تەوێڵە و نەوسوود، تووشی جەڵتەی دڵ بووە، ناوبراو بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی لە ڕێگای کۆڵبەریەوە، ڕووی لە ناوچە سنوورییەکان کردووە.

کۆڵبەر ناوی توێژێکی زەحمەتکێشی کوردستانی ئێرانە که لە ناوچە سنوورییەکاندا خەریکی کاری کۆڵکێشان و بارکێشانن.

ئەم توێژه زەحمەتکیشە لە تاوی هەژاری و نەداریدا ناچارن بۆ بژێوی ژیانی بنەمالەکانیان ڕوو لەم کارە پڕ مەترسییە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستاندا بکەن.