کۆڵبەرێکی کورد، بە هۆی بەربوونەوە بریندار بوو

13:49 - 23 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، لە کاتی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دەست و لاقی شکا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی \"گڵ کەنگ\" سەر بە شاری سەردەشت، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لاق و دستی شکا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت، شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی بە ناوی \"جەعفەر\" تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی گوندی \"گڵ کەنگ\" ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی، تووشی ئەو ڕووداوە بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کراوە.

هاتنی وەرزی سەرما و بارینی بەفری قورس، یەکێکی دیکە لەو مەترسیانەیە، کە لە سنوورەکانی کوردستان، کۆڵبەران لەگەڵی بەرەوڕوون.

کۆڵی کۆڵبەران، کەرەستە و شتومەکی تایبەت بە بازرگانیی شارە گەورەکانی ئێرانە، کە لە دەرەوەی یاسای گومروکی جێبەجێ دەکرێت.