کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ورمێ پێکرا

10:11 - 10 سەرماوەز 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئایهان خودایی" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی جەماڵ خەڵکی گوندی "کورانـ"ـی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە پێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە لە سەری بریندار و بارودۆخی تەندروستیی نالەبار ڕاگەیەندراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت، ئەو کۆڵبەرە کوردە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری ورمێ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، تەقەی لێکراووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "ئازەربایجانـ"ـی ورمێ، کراوە و هەنووکە لە ژێرچاوەدێری پزیشكی دایە.

ئایهان خودایی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.