کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە پاوە پێکرا

11:37 - 18 خاکەلێوه 2722

ئیوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "دیار ئەمینی" کوڕی حەمەتوفیق خەڵکی گوندی "هانەگەرملە"ی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە لە سنووری "هانەگەرملە"ی کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە، کراوە.