کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی سنووری بانە بریندار کرا

11:42 - 21 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاویژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەبدوڵڵا حەجەری" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی مەجید، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی کورتدا، تەقەیان لەو کۆڵبەرە، کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی ساچمەیی، چاو و ڕوخساری بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "هەنگەژاڵـ"ـی بانەیە و بەهۆی قورسیی برینەکانی چاوییەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەورێزکراوە.

هەروەها، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەیوان عەلیپوور" تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "کێلە"ی بانە، بریندار کرابوو.