کۆڵبەرێکی کورد، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ورمێ بریندار کرا

14:59 - 1 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دوو کۆڵبەری کورد، لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی حکوومەتی، بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ٩٧، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی ناوچەی \"سۆمای برادۆست بە ناوی \"سیامەند خەلیلی\" تەمەن ٢٦ ساڵ، بە تەقەی ‌هێزە سنوورپارێزەکانی حکوومەتی بریندار کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو کۆڵبەرە کوردە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری ورمێ ڕاگوێزراوە و دۆخی تەندروستی ناوبراو باش، ڕاگەیاندراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٩٧، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"جەبار مەحموودی\" تەمەن ٢٦ ساڵ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە نیزامییەکان لە سنووری شاری نەوسوود بریندار کرا.