کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

10:16 - 12 بەفرانبار 2720

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "پەیام سوهرابی"، خەڵکی گوندی "نەیسانە"ی شاری نەوسوود، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کراوە.

"پەیام سوهرابی" بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ کراوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شوێنێک بە ناوی "سەنگەرەکان"، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

"پەیام سوهرابی" لەو ڕووداوەدا، دەستی پێکراوە.