کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە بریندار کرا

11:48 - 1 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەهدی خادم مەسجد" خەڵکی گوندی "کەمەرەسپی" شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بە سەختی پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی ئەو کۆڵبەرە لە سنووری "بڕوێشکانـ"ـی شاری بانە، تەقەیان لێکردووە.

ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی بانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیی دایە و بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەهدی خادم مەسجد، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، بڕیارە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێز، بکرێت.