کۆڵبەرێکی کورد بۆ دانی تێچووی دەوا و دەرمانەکەی پێویستی بە یارمەتیی ماڵی هەیە

12:57 - 10 جۆزەردان 2720

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەنسوور ئیسماعیلی" خەڵکی گوندی "باغی" سەر بە شاری سەردەشت، بۆ دانی تێچووی دەوا و دەرمانەکەی پێویستی بە یارمەتیی ماڵی هەیە.

تێچووی دەرمانی ئەو کۆڵبەرە کوردە، زیاتر لە ١٦ ملیۆن بووە و ناوبراو بڕی ١٠ ملیۆن تمەنی پێویستە بە چارەسەرکردنی پزیشکی.

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی جۆزەردان، "مەنسوور ئیسماعیلی" لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی  کورد لە سنووری سەردەشت کرانە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، جێگیر لە پایگای "بێتووش" و لەو ڕووداوەدا ئەو کۆڵبەرە کوردە پێکرا.