کۆڵبەرێکی کورد به تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری \"هەنگەژاڵ\"ی بانە گیانی لە دەست دا

14:13 - 28 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی بانە، به تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی شەممە، ٢٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \" بەختیار حەسەنی\" کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی \"بلەسەن\" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییە حکوومەتییەکان لە سنووری \"هەنگەژاڵ\" گیانی لە دەست دا.

\"\"نیزامییە حکوومەتییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کوردە کردووە و ناوبراو دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. ئەم کۆڵبەرە کوردە خێزاندارە و منداڵی هەیە.

هەر لەم پێوەندییەدا، چەند ڕۆژ لەمەوپێش، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی \" عوسمان مام حەسەن\" کوڕی کەریم خەڵکی پیرانشار لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارەدا لە لایەن لاقیەوە بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە کوردە پیرانشارییە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە.