کۆڵبەرێکی "نۆدشە"یی بۆ چارەسەری پزیشکی پێویستی بە بڕی ٧ هەزار و ٨٠٠ دۆلار هەیە

12:03 - 24 بەفرانبار 2720

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەمزە مەقرووزی" خەڵکی شاری "نۆدشە"ی پاوە، لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی قورسیی کۆڵەکەی، چاوێک و دەست و لاقی ڕاستی لەدەست داوە.

ئەو ڕووداوە بووە بەهۆی پچڕانی دەماری مل و ئاودزکردنی وردە دەمار و لە کۆتاییدا، خوێنڕیژی ناوەکی مێشکی ئەو کۆڵبەرە لاوەی لێکەوتووەتەوە.

بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە کوردە، سەرەڕای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەکانی کرماشان و تاران، لە سەر بڕیار و  لەژێر چاودێری پزیشکەکان، دەبێت دەسبەجێ بە دەزگای "گامانایف" نەشتەرگەریی بۆ بکرێت، بەڵام ئەو دەزگایە لە ئێران خراپ ووە و بۆ دەبێت ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی وڵاتی تورکیە بکرێت.

حەمزە مەقرووزی،  بۆ چارەسەری پزیشکی پێویستیی بە  بڕی ٧ هەزار و ٨٠٠ دۆلار هەیە، هەتا بتوانێت دەست و لاقی وەکار بکەوێتەوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، دۆخی گشتیی تەندروستی نالەباڕە و  بنەماڵەکەی دەستی یارمەتییان بۆ هاووڵاتییان و خێرخوازانی کوردستان درێژ کردووەتەوە کە بە هانایانەوە بچن.

ئەو کۆڵبەرە دوو مانگ پێش تووشی ئەو ڕووداوە بووە.