کۆڵبەرێکی مەهابادی لە سنووری بانە پێکرا

11:40 - 18 جۆزەردان 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سمکۆ خزرنژاد" تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە پێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ‌هێزە نیزامییەکان لە مەودایەکی کورت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو کۆڵبەرە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەی ساچمەیی دەموچاو و ملی بریندار بووە".

سمکۆ خزرنژاد بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.