کۆڵبەرێکی مەریوانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو

17:13 - 8 بانەمەڕ 2722

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کوڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود مەحموودی" ٣٢ ساڵە و کوڕی "سەعید"، خەڵکی گوندی "سێوەڕ"ی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە. باسکی ڕاستی ناوبراو بەسەختی بریندار کراوە.

"مەسعوود مەحموودی" بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کرابوو و دۆخی گشتیی ئەو جێگیر ڕاگەیەندراوە.