کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری بانە پێکرا

11:11 - 15 خەرمانان 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "یاسین سەعیدی" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی "ناوە"ی بەخشی نەنووڕی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە، بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سوهەیب ڕاست‌خانە" و "سۆران ئەیوازە" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری مەریوان بریندار کراون.