کۆڵبەرێکی شنۆیی لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

12:00 - 6 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی هەینی ٥ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕۆستەم خزری" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی "کەماڵ" و خەڵکی شاری شنۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردبوو و تەرمی ئەو کۆڵبەرە لەلایەن کۆڵبەران و دانیشتووانی ناوچەکە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگوێزرابوو.

ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و سەرپەرستی بنەماڵەکەی بووە.