کۆڵبەرێکی سەوڵاوایی لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ‌هێزە نیزامییەکان بریندار کرا

11:58 - 25 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی سیشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەریاد ئەداک" خەڵکی گوندی "ژیوار" سەر بە شاری سەوڵاوا، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو و ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی پاوە کرابوو.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد مەولوودی" خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە پێکرابوو.