کۆڵبەرێکی سەقزی پاش ٩٧ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی تاران، گیانی لەدەست دا

16:53 - 1 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەقز پاش ٩٧ ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی تاران، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەیهان ئەکرەمی" کوڕی "مەجید" و خەڵکی گوندی "کوێرەگوێز"ی سەر بە سەقز، پاش ٩٧ ڕۆژ لە خەواندن لە نەخۆشخانە، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی خەرمانان، لە سنووری "سێفـ"ـی سەقز و لە شوێنێک بە ناوی "گناوە"، کرایە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەریی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی سەقز، سنە و تاران خەوێندرابوو.