کۆڵبەرێکی سەقزی لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

12:07 - 27 بەفرانبار 2720

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد ئەحمەدی ئایچی" خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری "بڕوێشکانـی"ـی بانە  بەهۆی جڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا.

یەکێک لە نزیکەکانی ئەو کۆڵبەرە بە کوردپا ڕاگەیاند: ئەو کۆڵبەرە بەهۆی سەرمابردوویی تووشی جڵتەی دڵ بووە.

جەنازەی ئەو کۆڵبەرە کوردە ڕەوانەی نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبی" لە شاری بانە کراوە.

محەممەد ئەحمەدی ئایچی خێزاندار و باوکی چوار منداڵە.