کۆڵبەرێکی سەقزی لە سنووری بانە پێکرا

11:24 - 20 گەلاوێژ 2722

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەیوان عەلیپوور" تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "کێلە"ی بانە، بریندار کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە کوردپای ڕاگەیاند: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەو کۆڵبەرە و ژمارەیەک کۆڵبەری دیکەیان، لە خاکی هەرێمی کوردستان، داوەتە بەر دەسڕێژی گوللـە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند: لەو ڕووداوەدا گولـلە وەبەر سینگی ئەو کۆڵبەرە کەوتووە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، هەنووکە کەیوان عەلیپوور لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی خەوێندراوە و لە ژێرچاوەدێریی پزیشكیدایە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا لە کۆتاییدا، ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی چەند کەس لە کۆڵبەرانیان دەسبەسەر و پاش دەستداگرتن بەسەر کەرەستەکانیاندا، ئازادیان کردوون.