کۆڵبەرێکی سەقزی لە سنووری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

18:57 - 10 گەلاوێژ 2722

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەتا حەسەن‌زادە تەمووغە" خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە لاقی بە سەختی برینداربووە و ئەگەر نەشتەرگەریی بۆ نەکرێت، دەبێ لاقی ببڕدرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەووەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو کۆڵبەرە بۆ نەشتەرگەریی لاقی پێویستی بە یارمەتیی ماڵیی هەیە.

عەتا حەسەن‌زادە هەنووکە لە نەخۆشخانەی "شەهریار"ی تەورێز خەوێندراوە.

ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.