کۆڵبەرێکی سەقزی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

12:55 - 31 خەرمانان 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "بەهائەدین ئەحمەدپوور" تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی غەریب خەڵکی گوندی "حاجی عەولـ"ـی سەقز، لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان، گیانی لە دەست دا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

جەنازەی لە شوێنی لە دایکبوونی ئەسپەردەی خاک کرا.

ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی چوار منداڵە.