کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە سنووری ئەو شارە پێکرا

10:37 - 20 رەشەمه 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەیوان قادری" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە، بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە، کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی سک و دەستی ڕاستی پێکراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ، کراوە.

کەیوان قادری خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەشەمە، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "پووریا عەبدولڕەحمانیی ‌نژاد" ،"پژمان عەبدی" و "مەنسوور عەبدی" خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود پێکرا بوون.