کۆڵبەرێکی سەردەشتی بەهۆی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانەوە بریندار بوو

11:23 - 30 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: ڕاودوونانی کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە، بوو بەهۆی برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە کوردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢٩ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحیم عەباسی" خەڵکی "هەرزەنێـ"ـی سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزایی بەربووەوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لەو ڕووداوەدا، بریندار بوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

بارودۆخی تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە سەردەشتییە نالەبار ڕاگەیەندراوە.