کۆڵبەرێکی سەردەشتی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا

12:00 - 26 رێبەندان 2721

شەوی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئازاد ئیسماعیل‌پوور" خەڵکی گوندی "کۆڵەسە"ی شاری سەردەشت، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئازاد ئیسماعیل‌پوور خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عوسمان بەدری" خەڵکی گوندی "وانیسەر"ی شاری سەلاسی‌باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرابوو.