کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو

20:58 - 5 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار و ڕەوانە نەخۆشخانە کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە شاری سەردەشت دەکەونە بۆسەی هێزە حکوومەتییەکان و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"لوقمان محەممەدزادە\" خێزاندار و تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی\"شمۆلە\" سەر بە شاری ڕەبەت بە سەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە نزیک گوندی \"کانی زەرد\" تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لە لای ڕان و زکییەوە بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"محەممەد\" خەڵکی گوندی\"ئەسکۆڵ\" سەر بە شاری مەریوان بە هۆی بەربوونەوە بە سەختی بریندار بوو.