کۆڵبەرێکی سەردەشت بەهۆی سەرمابردووی لە سنووری ئەو شارە گیانی لە دەست دا

16:18 - 13 رەشەمه 2721

شەوی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد مەلا وسووی وەردێ" خەڵکی گوندی "وەردێ" دانیشتووی شاری ڕەبەت بەهۆی سەرمابردوویی لە سنووری سەردەشت، گیانی لە دەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە لە نزیک گوندی "دۆڵەبی"، بەهۆی سەرما و سۆڵە گیانی لە دەست داوە.

ئەو کۆڵبەر بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی ڕووی لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کردبوو، کە تووشی ئەو ڕووداوە، هاتبوو.

محەممەد مەلا وسووی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.