کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سنووری ورمێ بریندار کرا

20:44 - 10 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی بەخشی سیلوانای شاری ورمێ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"شەفیع محەممەدپوور\" خەڵکی بەخشی سیلوانای شاری ورمێ لە خاڵی سنووری ئەو شارە بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری ورمێ کراوە و هەنووکە لە ژێر چاوەدێری تایبەتی پزیشکیدایە.

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"ئەکرەم خەلیلی\"، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی \"کووران\" لە ناوچەی سۆمای برادۆست، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لە دەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری سۆمای برادۆست، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.