کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەهۆی مینەوە لاقێکی لەدەست دا

21:14 - 31 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە شاری خۆی و لەسنووری نێوان ئێران و تورکیا، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی جۆزەردان، کۆلبەرێک بەناوی (محەمەد قوردوویی میلان) لە ئەنجامی تەقینەوەی میندا لاقێکی پەڕی.

ئە کۆڵبەرە کوردە، لە ناوچەی سنووریی قوتووری سەر بە شاری خۆی لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا تووشی ئەو رووداوە بووەو و بە توندی بریندار هاتووە.

قوتوور نزیکترین شاری کوردنشین لە سنووری (رازی)یە و لەگەڵ شاری وان لە کوردستانی تورکیا هاوسنوورە.

بەپێی ئەو راپۆرتەی بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە، ئەو کۆڵبەرە کوردە تەمەنی ٢٥ ساڵ و خەڵکی ناوچەی\"ئەلەند\"ی شاری خۆی بووە.

ناوبراو هەنووکە لەیەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی شاری خۆی لەژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.

محەمەد قوردووی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە، کە بەمەبستی دابینکردنی بژیویی ژیان رووی لە کۆڵبەری کردبوو.