کۆڵبەرێکی دیکەی سەردەشتی لە سنووری بانە بریندار کرا

11:47 - 13 خەرمانان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد ئەسلانی" تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی گوندی "کونەمشکێـ"ـی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری بانە، پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی ئەو کۆڵبەرە و لە مەودایەکی کورتدا، تەقەیان لێکردبوو.

محەممەد ئەسلانی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

لەو پەیوەندییەدا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەریک بە ناوی "عەبدوڵڵا جەبارزادە" خەڵکی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "نۆکانـ"ـی ئەو شارە، پێکرابوو.