کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە بریندار کرا

13:12 - 23 خەرمانان 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "هیوا ئەحمەدی" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی "میراوا"ی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە، پێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە، دەست و ملی پێکراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە، کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، دوو کۆڵبەرە بە ناوەکانی "خالق حەمزەپوور" کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی "مەنیجەڵان" و تالیب غەفاری" کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی "هەنجێنێ"ی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەو شارە، پێکران.