کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

10:14 - 14 بەفرانبار 2721

شەوی یەکشەممە ١٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عومەر یاقووبی"، خەڵکی گوندی "کڵاش باخان"، سەر بە جوانڕۆ لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کرا.

هەروەها، شەوی یەکشەممە ١٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەلاح شامورادی"، خەڵکی گوندی "زێڕان" سەر بە جوانڕۆ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.