کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

15:56 - 2 سەرماوەز 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەعدی ڕەحیمی" خەڵکی گوندی "جانەوەرە" سەر بە مەریوان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو کۆڵبەرە و ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

"سەعدی ڕەحیمی" بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا شەوی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلاحەدین عەلی‌وەیسی"، خەڵکی گوندی "کیسەڵە" سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بریندار بوو.

هەروەها شەوی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، پێنج کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای "ملەی پاڵنگان" بریندار بوون.