کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

11:43 - 19 رەشەمه 2720

شەوی دووشەممە ١٨ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سالار شێعری"، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی "وانیسەر" و دانیشتووی "تازاوا"ی سەلاسی‌باوەجانی بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا.

هێزە نیزامییەکان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان کراوە.

سالار شێعری خێزاندار و خاوەن منداڵێکە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حوجەت قزاوەت" خەڵکی شاری سەلاسی‌باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.