کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری نەسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا

17:34 - 4 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی شەممە ٣ی بانەمەڕ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیحسان کەرەمی" خەڵکی شاری سەلاسی‌باوەجانی لە سنووری نەوسوود پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لەو ڕووداوەدا دەستی پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە کردبوو.

لەو پەیوەندییەدا و ئێوارەی هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "ئیسماعیل سەبۆک‌ڕوو" خەڵکی شاری ڕوانسەر، به گوللـەی ساچمەیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری شووشمێ بریندار کرابوو.