کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا

11:17 - 26 بەفرانبار 2721

ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عوسمان ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارە پێکرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا لاقی پێکراوە و بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی هەینی ٢٤ی بەفرانبار کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "هاوڕێ ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "کێلێـ"ـی شاری بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مێهران ڕەحمانی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی "غەفوور" خەڵکی گوندی "مەنیجەڵانـ"ـی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "کێلێـ"ـی ئەو شارە گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "ئیبراهیم ڕەحمانی" بریندار بوو.