کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

10:36 - 22 بەفرانبار 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یاسر (مەنسوور) سەحرایی" تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی گوندی "کۆڵەسە"ی شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لەو ڕووداوەدا لاقی ڕاستی بریندار بووە.

"یاسر سەحرایی" بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "عوسمان محەممەدی" کوڕی "ئەحمەد"، خەڵکی گوندی "حەشمەر" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو و لەلای لاقیەوە تووشی کەمئەندامی بوو.