کۆڵبەرێکی دیکە بە گوللـەی ساچمەیی لە سنووری شووشمێ پێکرا

11:14 - 4 بانەمەڕ 2722

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل سەبۆک‌ڕوو" خەڵکی شاری ڕوانسەر، به گوللـەی ساچمەیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شووشمێ بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی ئەو کۆڵبەرە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە تەقەیان لێ کردبوون.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕ، سێ کۆڵبەر خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و کامێران، لە ئەنجامی تەقەی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری شووشمێ بریندار کرابوون.