کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هیزە نیزامییەکان لە سنووری چاڵدڕان بریندار کرا

01:21 - 26 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری چاڵدڕان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێڕان لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی \"محەممەد حەیدەرانلوو\" کوڕی ڕەحمان، خەڵکی گوندی \"عیسا کۆلیک\"بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شاری چاڵدوڕان بریندار کرا.

\"\"محەممەد حەیدەرانلوو
ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی دەستی پێکراوە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی \"بەهەشتی\"ـی شاری چاڵدڕان خەوێندراوە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی \"محەممەد خەلیلی\" لە سنووری شاری چاڵدڕان تەقەیان لێکراوە.

\"\"محەممەد خەلیلی
لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لەو دوو کۆڵبەرە کوردە، \"محەممەد خەلیلی\"ـش گوللە بە سەینگی کەوتووە و بە هۆی سەختی برینەکەی ڕەوانە نەخۆشخانەی شاری ماکۆ کراوە.