کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە سنووری نەوسوود پێکرا

12:45 - 24 پووشپەڕ 2722

ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "هێمن مروەتی" خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی کورتدا بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لەو کۆڵبەرە لاوە، کردووە.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە پشتی بە سەختی پێکراوە و بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "قودسـ"ـی پاوە کراوە.