کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە سنووری "شێخ سڵە"ی سەلاسی‌ باوەجانی کوژرا

11:39 - 22 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد نادری" تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی مستەفا، خەڵکی شاری سەلاسی‌ باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "شێخ سڵە"، کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە کوردپای ڕاگەیاند: ئەو کۆڵبەرە لەگەڵ چەند کۆڵبەری دیکە پاش گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان و لەحاڵێکدا کە هیچ جۆرە شتومەکێکیان پێ نەبووە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە تەقەیان لێ کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هێزەکانی سپای پاسداران تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردەیان بۆ ساردخانەی شاری سەرپێڵی‌زەهاو، گواستووەتەوە.

محەممەد نادری دانیشتووی شارەکی "ئەنجیربووس"ی شاری سەلاسی ‌باوەجانییە.