کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا

10:48 - 13 رێبەندان 2719

ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عوسمان فتووحی" ناسراو بە "عوسمان عەلی مینا"، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "مێشاو" و دانیشتووی گەڕەکی تازاوای سەقز، بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا.

هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی "ئەمیر کەریم ‌زادە" خەڵکی گوندی "دەرەزیارەت" و "ئەمیر تورجانی" لەگەڵ "عوسمان فتووحی" بوون کە لەبارەی بارودۆخی ئەوان هیچ زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

"عوسمان فتووحی" خاوەنی ٥ منداڵە کە بەهۆی دابینکردنی ژیانی لە ڕێگای کۆڵبەرییەوە، ڕووی لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کردبوو.

ڕۆژی هەینی، ١١ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کۆڵبەران کە لە سنووری "سێکوچکە"ی سەقز، لەنێو بەفر و بۆراندا گیریان کردبوو، بە هاوکاریی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە لە مردن ڕزگاریان بوو.