کۆڵبەرێکی بریندار لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەست دا

20:11 - 23 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەهاباد کە لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی هەنگی مەرزیی پیرانشاردا بریندار ببوو، گیانی لەدەست داو بەرپرسان ئەمنی داوای پارەی ٤ گوللـە لە بنەمالەکەی دەکرێت کە کوڕەکەیان پێ کوشتووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کەماڵ ئەبتەحی کە لە سنوورەکانی پیرانشار سەرقاڵی کۆلبەری بوو، لە گوندی چیانەی سەربە پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە گیانی لێ ئەستێندرا.

لەو رووداوەدا کە سەرلە ئێوارەی رۆژی سێشەممە هاتبوویەوە ئاراوە، کەماڵ ئەبتەحی بە توندی بریندار کرابوو، کە بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری ورمی کرابوو.

ناوبراو خێزاندار و باوکی سی منداڵیشە، کە لە ناوچەی بازرگانیی چیانە سەرقاڵی کۆڵبەری و دابین کردنی بژیویی ژیان بوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنیری کوتدپای راگەیاند؛ لێپرسراوانی ئەمنییەتی هەتا ئیستا ئیزنی رادەست کردنەوەی تەرمی کەماڵ ئەبتەحییان بە بنەماڵەکەی نەداوەو داوای پارەی ئەو ٤ گولـلەیە لە بنەماڵەکەی دەکەن کە کەماڵ ئەبتەحییان پێ کوشتووە.