کۆڵبەرێکی بانەیی لە سنووری هەنگەژاڵ بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا

19:09 - 29 جۆزەردان 2722

شەوی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کیانووش لوتفی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی فیرووز خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ئەو شارە پێکرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان لەو کۆڵبەرە لاوە کردبوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کیانووش لوتفی لە کاتی چوون بۆ سنوور لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو کۆڵبەرە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان پشتی برینداربووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی بانە کراوە.